دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی تیژڕۆیی و خێراییه‌وه ڕووداوێكی گه‌وره و مه‌ترسیداری هاتوچۆ له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كه‌ركووك له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه شوفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی تریش زامدار بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 12:50ی نیوەڕۆێ ئەمڕۆ پێنجشه‌م لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر کەرکووک لە پێش مزگەوتی ڕەشاد موفتی، لاندکرۆزه‌رێکی تایبەت لەپاش ئەوەی بەخێراییەکی زۆر لە ئۆڤەرپاسی بەردەم کۆمپانیای جیهان هاتە خوارەوە، کۆنترۆلی لەدەست دا و بە سەر ناوبڕەی شەقام کەوت.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر ئۆتۆمبێله‌كه چووە دیوەکەی تری شەقام و لە وێش خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، ئینجا وەستا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوەکە شوفێرێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی تریش زامدار بوو، ئه‌مه جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکان و ڕێگا و بانەکە کەوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێرایی ڕێگاپێدراو لە شوێنی ڕووداوه‌كه 60 کم لە کاتژمێرێک، بەڵام واقیعی وێنەکان و تێکشکانەکە پێمان دەلێت خێراییەکە زۆر لەوە زیاتر بووە.
ئه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه كه وێنه‌كه‌ی له خواره‌وه دیاره، ناوی ئاری مه‌حمووده و پیشه‌ی پارێزه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.