بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە..
ئەمڕۆ 11- 8- 2022
كەش/ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێكی سووك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.
خێرایی با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/س
ئاراستەی با / باكوری ڕوژئاوا .
پلەكانی گەرما / كە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیك دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین / (7-9) كم دەبێت
سبەی 12- 8- 2022
كەش/ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵێكی سووك بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری كەمێك بەهێزبوونی هەیە لەم ناوچانە.
پلەكانی گەرما: نزیك دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س
ئاراستەی با / باكوری ڕوژئاوا .
مەودای بینین / ( 7– 9 ) كم دەبێت لەناوچەكانی باشووری هەرێم لەنێوان (6-8) كم دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سلێمانی : 42
دهۆك : 40
كەركوك : 44
زاخۆ :41
هەڵەبجە : 43
سۆران : 41
راپەرین : 41
گەرمیان: 46
بەشی پێشبینی / 11- 8- 2022
كەشناسی: ئەگەری خۆڵبارین هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.