له پاڵه‌وانیه‌تی واشنتۆنی كراوه تێنسزانی ئوسترالی نی‌ك كیریۆس رووبه‌رووی تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی ماركۆس گیرۆن بۆوه
له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی واشنتۆنی كراوه، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی ئوسترالی نی‌ك كیریۆس رووبه‌رووی تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی ماركۆس گیرۆن بۆوه.
دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌لایه‌ن نی‌ك كیریۆس، دواجار یاریه‌كه به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی كیریۆس ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش دوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كیریۆس خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه دۆمه‌نیك كویبڤیری ئه‌ڵمانی له‌به‌رامبه‌ر كارین خاشانۆڤی رووسی یاری ئه‌نجامدا، یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان به‌رێوه‌چوو، دواجار خاشانۆڤ به‌دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك براوه‌ی یاریه‌كه بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، پێنج حه‌وت، چوار شه‌ش، به‌م بردنه‌وه‌یه خاشانۆڤ خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.