سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دوای په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له دیالۆگی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و له به‌شیك له په‌یامه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه قسه‌كردن و دیالۆگ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ سوودێكی نییه و داواشی كرد په‌رله‌مان هه‌ڵبووه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی تر بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای ڕه‌وته‌كه‌ی به شۆڕش ناوبرد و داواشی كرد خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت و بمێننه‌وه.
دوای په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "داوای دیالۆگێكی جدی ده‌كه‌ین به هیوای چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی شته‌كان بۆ شوێنی شایسته‌ی خۆیان".
مالیكی ڕاشیگه‌یاند "بێگومان چاره‌سه‌رییه‌كان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و ڕێزگرتن له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ده‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق مانگرتنیان ده‌ستپێكردووه و داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و زۆرێك له سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر داوا له موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.