Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:33

پارتی و یەکێتی دەربارەی پرسی پۆستی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە و دەشڵێت، پارتی پێشنیاری نوێی کردووە بۆ یەکێتی کە کاندیدی سەرۆککۆمار لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یەکلا بکرێتەوە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە نەکراوە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، ھەردوولا کاندیدی خۆیان ھەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام پارتی پێشنیاری نوێی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کردووە، ئەویش لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت: پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتییە دەربارەی پێشنیاری نوێ بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار و، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوە بچێت.

د. ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کردووه‌: "پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مافی کوردە و پێمان باشە کاندێکی ھاوبەش ھەبێت و کاندیدەکەش ببێتە کاندیدی ھەموو ھەرێمی کوردستان نەک لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەیش کاریگەریی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای کورد لە عێراقدا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.