حاجی ئیسماعیل، باوكی هەر سێ برا شەهیدەكەی گوندی خدرجیجە لەگەڵ خانەوادەكەی سەردانی نووسینگەی كوردستان تیڤی لە قەزای مەخمور دەكەن.
لەو سەردانەدا حاجی ئیسماعیل ،پەیامی خانەوادەی شەهیدانی گوندی خدر جیجە بە دەزگای سەتەلایتی كوردستان دەگەێنێت و رایگەیاند، ئەمڕۆ هاتووین سوپاسی دەزگای سەتەلایتی كوردستان بكەین كە هەمیشە لە گەڵمان بوون و توانیان دەنگی ئێمە بگەێننە هەموو شوێنێك.
هەروەها گوتی: ئێمە وەك خانەوادەی شەهیدانی گوندی خدرجیجە خۆمان بە قەرزاری دەزگای سەتەلایتی كوردستان دەزانین كە راستگۆیانە لە سنوورەكەدا مامەڵەی لەگەڵ سەرجەم بوارەكاندا كردووە.
شەوی 2ی كانونی یەكەمی 2021، تیرۆریستانی داعش، پەلاماری گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغیان دا، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی و چەند پێشمەرگەیەكیش شەهید بوون و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
لە رۆژی 14ی ئەم مانگەشدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان مژدەی تۆڵەی شەهیدانی گوندی خدرجیجەی بڵاوكردەوە.
كارزان كاكل/پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.