وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئه‌مڕۆ سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌فه‌رمی كوشتنی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعشی له سووریا ڕاگه‌یاند.
پێنتاگۆن له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: توانراوه سه‌ركرده و كه‌سی یه‌كه‌می داعش له سووریا له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) بكوژرێ.
كۆلۆنێل دیڤ ئێستبرن گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی پێنتاگۆن بۆ ئاژانسی (فڕانس پرێس) ڕایگه‌یاند: سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كه‌می داعش له سووریا ناوی ماهیر ئهلعهقاله و له كاتی سواربوونی ماتۆڕسكیل له نزیك جه‌نده‌رس له سووریا به درۆن كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و سكردهیهی داعش، جێگره‌كه‌شی به سه‌ختی بریندار بووه.
ماهیر ئه‌لعه‌قال سه‌كرده و كه‌سی یه‌كه‌می ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو له سووریا و هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له چوار سه‌ركرده گه‌وره‌كه‌ی داعش، ئه‌و به‌رپرسی په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی داعش بووه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كردبوو، ماتۆڕسكیلێك كه دوو كه‌سی له‌سه‌ر بووه له گوندی غاڵتان سه‌ر به شاره‌دێی جه‌نده‌رس له سنووری عه‌فرین به درۆن كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و یه‌كێكی تریش به سه‌ختی بریندار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.