Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 04:57

مه‌سرور بارزانی: هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابێ دڵته‌نگی كردم

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ڕێگه‌ی تویتێكه‌وه‌ په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و گه‌لی ژاپۆن كرد به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌وه‌‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن زۆر دڵته‌نگی كردم".

ڕاشیگه‌یاند "له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوبه‌شی خه‌می بنه‌ماڵه‌ و گه‌لی ژاپۆنم".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌نێو خه‌ڵك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێ كرا و به‌ 2 گولـله‌ به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ژاپۆن هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌فه‌رمی گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابێی ته‌مه‌ن 67 ساڵی ڕاگه‌یاند.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.