Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:29

مه‌سرور بارزانی: پێویستە حکومەتی فیدراڵی ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی حوزەیرانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا . 
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەت پرسی نەوت و گاز لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدراڵیش، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگرێت و وەک قەوارەیەکی فیدراڵی، ڕەفتار لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکات. 
سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.