Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:24

پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كوژرانی ژن و مێردێك ده‌دات

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كوژرانی ژن و مێردێك ده‌دات.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 ى 6 ى 2022، ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری شاری هەولێر لە گەڕەکی (سه‌لاحه‌ددین -شەقامی سورچیان) ڕوویدا.
ڕوونیشكردووه‌ته‌وه‌،  دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان  بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن بەناوەکانی (زەکەریا ڕۆسته‌م جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)،
روونیشكراوه‌ته‌وه‌، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.
له‌كۆتاییدا پۆلیسی هه‌ولێر روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی ڕووداو  و دواتر زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.