ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) به ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینای ڕاگه‌یاند كه ده‌بێت خۆی بۆ شه‌ڕێكی ماوه درێژ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئاماده بكات.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ ئه‌منداری گشتیی ناتۆ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند: له كۆتاییشدا ده‌بێت شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام ئه‌م كۆتاهاتنه ده‌بێت به مه‌رجی ئۆكراینا بێت.
ڕاشیگه‌یاند: زیلینسكی ده‌بێت له‌وه تێ بگات كه ده‌بێت خۆی بۆ شه‌ڕێكی ماوه درێژ ئاماده بكات.
شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ماوه‌ی زیاتر له 4 مانگه درێژه‌ی هه‌یه و تا ئێستاش سوپای هه‌ردوو وڵات له به‌ره‌كانی جه‌نگ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه و شه‌ڕی پێشڕه‌وی و به‌رگریكردن ده‌كه‌ن.
جێی باسه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌ستی پێ كرد و وه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ تا سبه‌ی پێنجشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.