Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:18

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە مامەڵەی هاوبەشی کارەبا تەواو بکەن، جەختیشی کردۆتەوە کە هەر هاوبەشێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگادارى ئەو هاووڵاتییانە دەکەین کە کارەبایان هەیە و پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەڵام بەفەرمی هاوبەشییان نەکردووە، داواکارین لەماوەی (یەک مانگ)دا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ تۆمارکردنی و هاوبەشیکردن بەشێوەی فەرمی.

ڕاشیگەیاند: بە پێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوە و تاوەکو مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.