Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:30

مەسرور بارزانی: بەهۆی توانای گەنجان ئومێدێكی زۆرم بە ئایندەی وڵاتەكەمان هەیە 

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەێنێت، بەهۆی ئەم توانایەی لە گەنجەكانماندا دەیبینم ، ئومێدێكی زۆرم بە ئایندەی وڵاتەكەمان هەیە .
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری پێشانگەی هایتێكسی لە هەولێر كردو لە نزیكەوە لەگەڵ بەشدارانی پێشانگەكە و لەگەڵ خاوەن كۆمپانیا بەشدارەكانیش گفتوگۆی كرد.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەسەركردنەوەی پێشانگاكە گوتی: زۆر خۆشحاڵم كە سەردانی ئەم شوێنە دەكەم، بینینی ئەم پێشانگایە و ئەم هەموو گەنجە جێی دڵخۆشی و ئومێدێكی زۆرە بۆ ئایندەی گەلەكەمان، ئێمەش وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی پێمان بكرێت پاڵپشتیان دەكەین و خۆشمان بەرنامەی زۆرمان بەدەستەوەیە بۆ زیاتر هاوكاریكردنی گەنجان و رەخساندنی هەلی كار بۆیان.
مەسرور بارزانی گوتیشی: بەراستی ئەوەی بینیم لێرە جێی دڵخۆشیە، ئومێدێكی زۆرم بە ئایندەی وڵاتەكەمان هەیە بەهۆی ئەم توانایەی لە گەنجەكانماندا دەیبینم.

هەروەها مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا لەبارەی هێرشە مووشییەكانی سەر هەرێمی كوردستان گوتی: هێرشە مووشەكییەكانی سەر هەرێمی كوردستان، لەلایەن هەندێك كەسی لە یاسادەرچووەوە ئەنجام دەدرێن.
گوتیشی: لەگەڵ سەرۆكوەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق لە گفتوگۆداین و بەردەوام لەسەر هێرشە مووشەكییەكانی سەر هەرێمی كوردستان قسەمان كردووە، داواشمان كردووە كە پێویستە كۆتایی بە هێرشە مووشییەكانی سەر هەرێمی كوردستان بهێندرێت.
هەروەها مەسرور بارزانی لەبارەی رووداوەكەی دوێنێ زانكۆی سەڵاحەددین كە بەهۆیەوە دوو مامۆستای زانكۆكە كوژران، گوتی: بە كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەددین زۆر دڵگرانبووم، دەبێت كۆتایی بەم جۆرە تاوانانە بهێندرێت و هیوادارم، یاسا توندترین سزای تاوانبارەكە بدات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.