Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 09:31

جوتیار عادل: سەرۆکی حکوومەت سووربوونی لەسەر بنبڕکردنی چەکی بێمۆڵەت نیشان داوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەت سووربوونی خۆی لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێکارێک بۆ بنبڕکردنی چەکی بێمۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران لەهەر پلە و ئاستێک بن نیشان داوە.

لە ڕاگەیەنراوێک جوتیار عادل ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لەدەست دا و شەهیدبوون.

ڕاشیگەیاند: وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی دەکەین و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کرد.

گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا کە هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانەیە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان سووربوونی خۆی نیشان داوە لە سەر گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێمۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.