Erbil 31°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 11:17

ئارسناڵ له‌گه‌ڵ گابریێل خێسوسی به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری مانچسته‌رسیتی ڕێككه‌وت

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی ئارسناڵ له‌گه‌ڵ گابریێل خێسوسی به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ڕێككه‌وتووه‌و به‌م نزیكانه‌ یاریزانه‌كه‌ به‌فه‌رمی ده‌چێته‌ ڕیزی تیپی تۆپچیه‌كان.
 میدیاكانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد كه‌ خێسوس له‌م هه‌فته‌یه‌دا پشكنینی پزیشكی و ڕێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ئارسناڵ ته‌واوده‌كات و گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ بڕی چلوپێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز واژوو ده‌كات.
 خێسوسی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ له‌ هاوینی ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ له‌ یانه‌ی پالمیراسی به‌ڕازیڵیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مان سیتی كردو له‌و كاته‌وه‌ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵ سیتی زێنز به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ وه‌رزی ڕابردووشداو له‌ كۆی چل و یه‌ك یاری به‌ درێسی مان سیتی له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان سێزده‌ گۆڵی تۆماركردو دوازده‌ پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی به‌ هاوكارانی داوه‌، هاوكات ئه‌م هێرشبه‌ره‌ په‌نجا و شه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئه‌نجامداوه‌.
 


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.