لە کاتێکدا جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، هێرشی ئاسمانیی لەلایەن رووسیاوە کرایە سەر شاری خارکیڤ و دەورووبەری کە دەکەونە هێڵی بەرگریی لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا.
لە ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی هێزەکانی رووسیا لە ئێوارەی دوێنێوە تا بەیانی ئەمڕۆ کردوویانەتە سەر خارکیڤ، کە دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینایە، زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی شارەکە گەیشتووە.
بەپێی گوتەی دانیشتووانی شارەکە، هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا لەم رۆژانەی دواییدا چڕ بوونەتەوە و نیوەشەو دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کۆڵانەکانی شارەکە دەبیسترێت.
- بە هۆی هێرشەکانەوە دوو مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
هۆبەی ناوچەی خارکیڤ سهربه بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دۆخی لەناکاوی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە ئاکامی هێرشە ئاسمانیەکانی رووسیا ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی چوگوییڤ دوو مەدەنی گیانیان لەدەستداوه و دووانی دیکەیش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.