Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 01:10

لە  كەركووك ئافرەتێك بەهۆی پەتای كۆلێراوە گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق، ئافرەتێك دوای تووشبوونی بە نەخۆشی كۆلێرا و مانەوەی لە نەخۆشخانەدا، گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكدا كە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووك بڵاوی كردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە كراوە، ئافرەتێك كە سێ رۆژ پێش ئێستا بەهۆی تووشبوونی بە پەتای كۆلێرا گەیەندراوەبوو نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك، گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەلەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لە سەرەتادا بارودۆخی نەخۆشەكە باش بووە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا نیشانەكانی نەخۆشییەكە لەسەریدا زیادی كردووە و سەرەڕای هەموو كارە پزیشكییەكان، بەڵام نەتوانراوە گیانی لە مردن رزگار بكرێت.
سێ رۆژ پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووك هۆشدارییەكی لەبارەی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی پەتای كۆلێرا بڵاوكردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.