Erbil 19°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 05:30

كۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە21-6-2022 كۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بڵاویكردۆتەوە كە كۆبونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەكان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای هەڵبژاردن ،دەستیپێكردووە.
بەگوێرەی زانیاریەكان بڕیارە رۆژی 01/07/2022 سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دوایەمین دەرئەنجامی گفتوگۆی لایەنەكان لەبارەی پرسەكانی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و وادەی نوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بخاتە روو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.