Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:22

سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆلێرا لە سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 800 ملیۆن دینار دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆلێرا لە سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 800 ملیۆن دینار دا.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشيیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەکو بووجەی فریاگوزاری خێرا دا.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی حکوومەت وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پاڵپشتیکردنی هەر پێوستییەک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.

جێی باسە دوێنێ یەکشەممە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی گەیشتە شاری سلێمانی و زیاتر لە 100 تەن پێداویستی پزیشکی بۆ شارەکە دابین کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.