Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:29

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، سبەی سێشەممەش پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی باشووری شاری هەولێر و باکوری ڕۆژئاوای کەرکووک.

ڕاشیگەیاند: خێراىی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە  باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین / ( 7 - 9 ) کیلۆمەتر دەبێت لە کات وشوینی تۆز (6-7) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ.

کەسناسی سەبارەت بە کەشەوهەوای سبەی سێشەممە  ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا، خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە باکووری خۆرئاواوە دەبێت، هەروەها مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:-

هەولێر : 41

سلێمانی : 39

دهۆک  : 39

کەرکووک : 42

هەڵەبجە : 40

سۆران  : 37

ڕاپەرین : 39

گەرمیان : 43

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.