Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:34

ئۆتۆمبێلێک خۆی بە پیادەیەک کێشا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 لە شەقامێکی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە پیادەیەک کێشا و بەهۆیەوە ئەو کەسە گیانی لەدەست دا.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێر 06:30ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگەی هەولێر- بەحرکە، لەبەردەم گوندی لوبنانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج خۆی بە پیادەیەک کێشا.

ڕاشیگەیاند: ئەو پیادەیە هەوڵی دەدا بەپەلە بپەڕێتە ئەوبەری شەقامەکە و ئۆتۆمبێلەکە خۆی پیاکێشا.

گوتەبێژی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەش دا کە ناوبراو دەستبەجێ و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.