Erbil 26°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:20

هەولێر؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کەسێک گیانی لەدەست دا و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.

سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 06ـی 2022 ئاگر لە نهۆمی هەژدەمی باڵەخانەی نیشتەجێبوونی  MRFلە شاری هەولێر کەوتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئافرەتێکی تەمەن 30 ساڵ گیانی لەدەست دا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەش کرد کە ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.