Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:28

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 06ـی 2022 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەمەڕ دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتییانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شیكردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە هاووڵاتییان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێ نەهێڵن و خۆڕاگربن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.