ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕایگه‌یاند، به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی ده‌كات كه سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له بیست و حه‌وتی ئه‌م مانگه تا ده‌ی مانگی داهاتوو له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نادال له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری مایۆركای ئیسپانیا ڕایگه‌یاند كه پێكانی قاچی چه‌پی چاك بۆته‌وه‌و هه‌ست به هیچ ئازارێك ناكات و ماوه‌یه‌كه به‌بێ گرفت مه‌شق ده‌كات، بۆیه بڕیاریداوه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌چێته له‌نده‌ن.
نادال ئاشكراشی كرد كه ماوه‌ی سێ ساڵه له‌سه‌ر یاریگا چیمه‌نه‌كان به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نه‌كردووه، بۆیه ده‌بێت به ئارامی و به ده‌روونێكی ئاسووده‌و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م جۆره یاریگایانه له له‌نده‌ن مه‌شق بكات و دوو یاری ئاماده‌كاریش ئه‌نجامبدات تا به شێوه‌یه‌كی باش بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاماده‌بێت، نادالی ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ نازناوی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامی له ئوستڕالیاو فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێناو بووه خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی گراندسلام به بیست‌ودوو نازناو، ئه‌م ماتادۆره ئیسپانیه له ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌وه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن نه‌كردووه‌و له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا دوو جار نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی له ساڵانی دووهه‌زاروهه‌شت و دووهه‌زاروده به‌ده‌ستهێناوه .
نادال به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆن ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.