Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:28

ڕەوشی کەشوهەوای سبەی ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەسناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سبەی شەممە 18ـی 06ـی 2022 ڕاگەیاند، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ( 1 تــاوەکو 2 ) پلە بەرزتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرکێدا دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرکێدا دەبێت، دەبێتە هۆی پەیدابوونی کەمێک تۆز.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئاراستەی با لە باشوور و باشووری خۆرهەڵات و مەودای بینین /  (7– 9) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  : 41

سلێمانی : 40

دهۆک  : 40

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 37

ڕاپەرین : 37

گەرمیان : 45

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.