Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 16:19

بەرواری باڵا؛ بەهۆی بۆردوومانەوە 2 ئافرەت برینداربوون

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ـی 06ـی 2022 لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوە گوندی کێستە لە دەڤەری بەرواری باڵا بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە 2 ئافرەت برینداربوون.

سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە گوندی کێستەی دەڤەری بەرواری باڵا لە باکوری پارێزگای دهۆک، بۆردوومان کرا، لە ئەنجامدا دوو ئافرەت بە سووکی برینداربوون.

ڕاشیگەیاند: بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی كانی ماسی کراون و برینی هەردوو ئافرەتەکە سەخت نین.

ئاماژەی بەوەش داوە کە یەکێک لەو ئافرەتانەی برینداربووە تەمەنی 40 ساڵی، ئافرەتەکەی دیکەش تەمەنی 25 ساڵە.

هەر ئەمڕۆ هەینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو چیاکانی بۆلێ و گەرووی سنگا لە بناری چیای بەرزین لە سنووری سیدەکان بۆردوومان کرد.

هێرش ئیسكان/ پەیامنێری کوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.