Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:34

زانیاری لەبارەی دەنگۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی هەریر دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر ئەمڕۆ هەینی 17ـی 06ـی 2022 سەبارەت بە دەنگۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی هەریر ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند کە ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە.

کاروان کەریم خان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: فڕۆکەخانەی هەریر نەکراوەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: هیچ تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی هەریر ڕووی نەداوە.

بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر لەبارەی ئەو دەنگەی کە بیستراوە ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی ئەو زانیارییانەی پێیان گەیشتوون ئەو دەنگەی بیستراوە، دەنگی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.