Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:22

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌لار ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌لار ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چوار کەس كوژراون.

دژه‌تیرۆر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 9:30ی پێشنیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جیپ) لە نزیک سایلۆی کەلار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجام ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بوو و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئەو کەسانەی بە ئامانج گیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.