Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:34

هه‌موو ڕۆژێك 33 به‌نزینخانه‌ی سلێمانی به‌نزینی 800 دیناری دابه‌ش ده‌كات

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ بریكاری وزاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، بڕیاردرا هه‌موو ڕۆژێك به‌نزینی 800 دیناری له‌ 33 به‌نزینخانه‌ی سلێمانی دابه‌ش بكرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجه‌م د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی کرد لە ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی جێبەجێکردنی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی 800 دینار بۆ لیترێک کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە سبەینێ هه‌ینییه‌وه‌ و بۆ هه‌موو ڕۆژێك له‌ 33 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بڕی زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین بکرێت.

لە سەرەتای پڕۆسه‌كه‌دا ئەولەوییەت بە دابینکردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی تەکسی و هێلی گواستنەوەی گشتی ده‌درێت و دواتریش هەموو ئۆتۆمبیلێک دەگرێتەوە.

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرێتی نەوت و کانزاکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتیش ڕاسپێردران بە چاودێریکردنی وردی قەبارە و کوالیتی و نرخ و دابەشکردنی بەسەر بەنزینخانەکاندا، بە شێوەیەک کە بە کوالیتی باش بگاتە دەستی هاووڵاتییان.

لە هەمان کاتیشدا جەخت لە هەموو کارئاسانییەکی کارگێڕی و دارایی و تەکنیکی بۆ هێنانی بەنزینی بازرگانیی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بازرگانانەوە بە مەرجی پاراستنی کوالیتی کرایەوە.

به‌مه‌ش له‌ سبه‌ی هه‌ینییه‌وه‌ لەسەر بنەمای ژمارەی تاک و جووت دەست بە دابەشکردنی بە نزین دەکرێت لە تەواوی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.