Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:34

مەسرور بارزانی: دەبێ  بە پێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت 

خەڵكی كوردستان، خاوەن دۆز و مافی نەتەوەیی و دەستووریین و كێشەكان لە گەڵ بەغدا، تەنیا بودجە و نەوت و گاز نیین
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆبەرت پالەدینۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو ، مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی ئەمەریكا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا لە پێناو بەرەوپێشبردن و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا. 
پاشان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی دەربارەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات خستەڕوو،بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی كوردستان. 
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە خەڵكی كوردستان، خاوەن دۆز و مافی نەتەوەیی و دەستووریین و كێشەكان لە گەڵ بەغدا، تەنیا بودجە و نەوت و گاز نیین، بەڵكو ئێمە هەرێمێكی فیدرالی و دەستووریین و دەبێ  بە پێی دەستوور، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت .
دواتر باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا، پابەندبوونی وڵاتەكەی بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی گرنگی ئەمەریكا و سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق، دووپات كردەوە . 
هەروەها باڵیۆزی ئەمەریكا، باسی لەوە كرد كە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەشێكی گرنگن لە سیاسەتی ئەمەریكا و جەختیشی لە گرنگیی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردەوە كە لە ئاستی داخوازیییەكانی خەڵكی عێراق بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێكهاتەكانی بكات و  پەیوەندییەكی باشیشی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.