Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:26

كۆمپانیاكانی قەتەر وەبەرهێنان لە كەرتی كارەبای هەرێمی كوردستان دەكەن

کوردستان TV
100%

گرووپێكی كۆمەڵە كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی قەتەر بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر سەردانی وەزارەتی كارەبایان كرد.
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا، بە خستنەڕووی پڕۆژە بەرهەمهێنەرەكانی كارەبا بە وزەی خۆر لە لایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانەوە، ئامادەیی وەزارەت بۆ زەمینە خۆشكردن بۆ كۆمپانیاكانی قەتەر دەربڕی و هیوای خواست بەشداری لەم پرۆژانەدا بكەن.
سەماح ئەل ئەسمەر بەرپرسی بەشی گرووپەكە، خواستی كۆمپانیاكانی قەتەر بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەكانی كارەبای هەرێم خستەڕوو.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.