یاریزانی ئیسپانی پابلۆ كارێنۆ بوستا گه‌یشته قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هاله‌ی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كارێنۆ بوستای پۆلێنكراوی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له هۆلگێر ڕونی یاریزانی لاوی نۆروێژی و پۆلێنكراوی بیست وهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش بوو، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، نیكۆلۆز باسیلاشڤیلی جۆرجی و پۆلێنكراوی بیست وپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی دووه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار بوو، له قۆناغی داهاتوودا، باسیلاشڤیلی ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان ئۆسكار ئۆتی ئه‌ڵمانی و میۆمێر كێكمانۆڤیچی سڕبی ده‌بێته‌وه.
پابلۆ كارێنۆ بوستا گه‌یشته قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هاله‌ی ئه‌ڵمانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.