Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:31

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ به‌غدا بیستراوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ باكوری شاری به‌غدا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بیستراوه‌.

ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا تا ئێستا زانیارییان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆمبێكی چێنراو بووه‌ له‌نێو كۆنه‌ ئاسن و سیكراب له‌ شارۆچكه‌ی تاجی له‌ باكوری به‌غدای پایته‌خت ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بۆمبه‌كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆرانی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.