Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:39

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت خانکێ کرا بە ناحییە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خانكێ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك كرایه‌ ناحییه‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ دووشەم بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خانکێ سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحییە.

ڕاشیگه‌یاند: لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی به‌ ناحییه‌كردنی خانكێ، ڕێکاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه‌ بۆ بە ناحییەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتییان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان.

لای خۆشییه‌وه‌ د. عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خانكێ كرد و هیوای خواست بڕیاره‌كه‌ ببێته‌ هۆكاری به‌ره‌وپێشچوونی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.