Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:39

پۆلیسی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 دوو کەسیان بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی ئافرەتان دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (خ. ع. ر) و (ط. ع. ع) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان دەستگیر کرد.

پۆلیس ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.