لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 119 دۆلار و 73 سەنت.
رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 124 دۆلار و 33 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 122 دۆلار و یەک سەنت تەواو کرد.
بهیانی ئهمرۆ دووشهمهش13 ى 6 ى 2022، نرخی نەوت بە رێژەی سەدا 1،87 دابەزینی بەخۆوەبینی و بووە 119 دۆلار و 73 سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 118 دۆلار و 36 سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت دروست کردووە.
هەروەها بەردەوامی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین کە دووەم گەورە بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە دروست کردوە و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخەکانە.
بە بڕوای پسپۆڕان، رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە چین، هەڵئاوسانی ئابووری لە جیهان و نیگەرانییەکان لە هێواشی گەشەی ئابووری، لە مانگەکانی ئایندەدا دەبنە هۆی کەم بوونەوەی خواست لەسەر نەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.