Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:15

داوای چاوخشاندن بەبڕی داهاتی تەرخانکراویی کارەبا بۆ پرۆژەکان دەکرێت

کوردستان TV
100%

کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا بە مەبەستی چاوخشاندن بە رێنماییەکانی تەرخانکردنی لە 8% ی داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی، سەردانی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووریی کرد.
وەزیری دارایی و ئابووری ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ کارئاسانی و هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبا بۆ باشتر و خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکانی پیشاندا. 
وەزیری کارەبا رایگەیاند بەهۆی فراوانبوونی گەشەی شارەکان و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و زیادبوونی بەرێژەی لە (18%)ی هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرەوەی 1.7 ملیۆن هاوبەش، پێداویستییەکانی کارەباشی زیادی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.