Erbil 29°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:26

پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 15 مەتری لە هەولێر دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

لە شاری هەولێر پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 15مەتری دەستیپێكرد و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی دیكە ئامادەكراوە و لە داهاتوودا كار لە جێبەجێكردنیان دەكرێت.
پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 15مەتری كەوتووەتە گەڕەكی 122ی گوڵان و لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چواری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت  و ئێستاش تیمەكانی شارەوانیی هەولێر كار لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.
وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە گەیاندنی خزمەتگوزاریی دروستکردنی شەقام، قیڕتاوکردن، کیربستۆن، تێکەڵەڕێژكردن و کۆنکرێتکردنی شەقامەکانی شاری هەولێر بەردەوامە و دەرخستەش بۆ چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادەکراوە و لە داهاتوودا لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا جێبەجێ دەكرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.