Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:24

عێراق: سەرمان سووڕماوە لەوەی کە ئێران هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرێت بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەغدا هیچ بەڵگەیەکی بەدی نەکردووە و دەست نەکەوتووە لەسەر ئەو شوێنەی کە ئێران لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆردومانی کردووە گوایە لە لایەن دەزگای "مۆساد"ەوە بەکارهێنراوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی زیاد کرد، ئەگەر ئێران بەڵگەی هەیە ئەوە پێویستە پێشکەشی ئێمەی بکات، ئەوەشی خستە روو، ئێران پێشنیاری شاندێکی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکەی هەولێر، بەڵام نەهات.
هەروەها وەزارەتەکە گومانی کرد لە بیانووی ئێران لە بۆردومانەکەی هەولێر و داوای لە ئێران کرد بەڵگە بخاتە روو.
لە نامەیەکدا بۆ ئێران وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە ئێران کرد نابێت ئەم رووداوانە دووبارە ببنەوە، جەختیشی کردەوە هەولێر خاکێکی عێراقییە.
وەزارەتەکە رایگەیاند: تووشی سەرسووڕمان بووینەتەوە لەوەی کە ئێران هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرێت بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.