Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:31

ڤیدیۆ.. بەرپرسێكی عەسائیبی ئەهلی حەق بە دزیكردن لە دووكانێكی موبایل تۆمەتبار دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا زۆرێك لە خەڵكی عێراق سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە بوون كە تێیدا دەركەوتووە دوو پیاو بە بیانووی كڕینی مۆبایل دەچنە ناو دوكانێكی مووبایل فرۆشییەوەو دزی لە فرۆشیاری ناو دوكانەكە دەكەن، كە منداڵێكی 12 ساڵان دەبێ.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە نێو هەزاران عێراقی لە سۆشیال میدیادا، بەشێكی زۆریان ئەو كەسەی دەمی منداڵەكەی لە كاتی دزییەكەدا گرتووە ، بە بەرپرسی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق-ی دەزانن.


هەروەها ژمارەیەك چالاكوان وێنەیەكی ناسنامەی ئەو بەرپرسەی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەقیان بڵاوكردەوە و بانگەشەی ئەوەیان كرد كە ناوی نەبیل جەعفەر جاسم ئیسماعیل خەزعەلییەو بەرپرسە لە فەرمانگەی ڕێنماییە ئایدیۆلۆژییەكانی عەسائیب.


https://tinyurl.com/24cxyup3

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.