Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:21

کۆیە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و 8 کەسی دیکەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای کۆیە لە ڕێگەی سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەست دا و 8 کەسی دیکەش بریندارن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی سماقوڵی لە نزیک گوندی هیزۆپ پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کیا ڕیۆ، نیسان تیدا و توێتا لاندکرۆزە) ڕووی دا.

هاتووچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئەنجامی ڕووداوەکە 9 کەس برینداربوون، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.