Erbil 14°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:24

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل: سەردانەكەم بۆ ئەبوزەبی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەفتالی بینێت، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە ئیمارات، و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان كۆدەبێتەوە.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كە سەردانەكە لە وەڵامی بانگهێشتی سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، شێخ محەمەد بن زاید، بووە
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، نەفتالی بینێت، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە كۆتایی ڕۆژدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید لە كۆشكی تایبەتی خۆی كۆدەبێتەوە، هەروەها ئەو دووانە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی كاركردن ئەنجام دەدەن.
لە بەیاننامەكەدا لە زاری سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلدا هاتووە كە ئامانجی "بنیاتنانی ئاستێكی نوێ"ە لە پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و ئیمارات كە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێكردووە.
نووسینگەی بێنت ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ "سێیەم كۆبوونەوەیە كە لە چەند مانگی ڕابردوودا كۆیاندەكاتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو لە ئەبوزەبی و دواتر لە مانگی ئازاردا لە میسر كۆبوونەوە.

جێگای ئاماژەیە، ئیمارات لە ساڵی 2020دا، لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكادا، دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هەردوو لایەنەكە "ڕێككەوتنی ئەبراهام"یان واژۆ كرد.
دواتر بەحرەین پەیوەندی بە ئیماراتەوە كرد لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و بووە سێیەم و چوارەمین وڵاتی عەرەبی كە ڕێككەوتنی ئاشتی لە دوای میسر و ئوردن واژۆ بكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.