Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:34

37 ساڵ بەسەر كارەساتی ئۆردوگای زێوە تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%

    ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر كارەساتی بۆردومانی ئۆردوگای زێوەی كوردستانی ئێران تێدەپەڕێت .
ئۆردوگای زێوە دەكەوێتە دەشتی ملگەوەری كوردستانی ئێران و دوای خیانەتی جەزائیری ساڵی 1975 بە هەزاران ئاوارەی كوردستانی عێراق وەك پەنابەری سیاسی تێیدا نیشتەجێبوون.
 ڕۆژی 9ی حوەزیرانی ساڵی 1985 لەلایەن ژمارەیەك فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی ئەوكاتی عێراق ئۆردوگای زێوە كرایە ئامانج و لە ئەنجامی كارەساتەكەی زێوەدا سەدان هاووڵاتی سڤیل شەهید و برینداربوون.
لەنێوان ساڵانی 1980 تا 1988 9 جار زێوە كرایە ئامانج و بۆردومانكرا،  لەكاتێدا دەبوو بەپێی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان ژیان و كەرامەتی ئاوارەكان پارێزراوبێت، بەڵام دوور لەهەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی و یاسا و رێسای نێودەوڵەتی، رژێمی عێراق دەستی چووە خوێنی ژن و منداڵی پەنابەر.
جێگای ئاماژەیە لەكارەساتی ڕۆژی 9ی حوزەیرانی زێوەدا، نزیكەی 150 پەنابەر شەهید و نزیكەی 400 پەنابەریش برینداربوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.