Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:28

مەسرور بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت

کوردستان TV
100%

كاتژمێر (09:35)ی ئەمشەو پەلامارێكی تیرۆریستیی بە درۆنی بۆمبڕێژكراو كرایە سەر رێگەی سەرەكی هەولێر پیرمام.
دوای ئەو پەلامارە تیرۆریستییە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ئەو پەلامارە، دەرخەری سووربوونی هەندێكە لەسەر رەگداكوتانی لۆژیكی پشێوی و گورزوەشاندن لە چەمكی دەوڵەت.
لە راگەیەندراوێكدا، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لەو پەیوەندییەدا، مستەفا كازمی رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق هەموو جۆرە تۆقاندنێكی هاووڵاتیان و دەستدرێژیكردنە سەر یاسا و دەوڵەت رەتدەكاتەوە و حكومەتی عێراق جەخت لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بۆ راوەدوونانی ئەو لایەنانەی دەیانەوێت سەقامگیری تێكبدەن.
لەو بارەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە لەسەر بایەخ و گرنگی كاری هاوبەشی هەولێر و بەغدا لە پێناو سەقامگیری و پتەوتركردنی ئاسایش.

هەردوولاش لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، ئەو پەلامارەی سەر هەولێر ئامانج لێی زیانگەیاندنە بەو هەماهەنگییەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و هەروەها هەوڵدانە بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان و بڵاوكردنەوەی پشێوی.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "تۆمەتباران دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان دەكرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.