Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:20

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: مامۆستا فەیسەڵ عوسمان تەمەنێکی پڕ بەخششی به‌ نیگارکێشی به‌خشی

کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند (فه‌یسه‌ڵ عوسمان) بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند، تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ بواری هونەری نیگارکێشی تەرخان کردبوو.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی شێوەکار(فەیسەڵ عوسمان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەکەیان دەکەین.

ده‌قی پرسەنامەكه‌ی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و  هونەرمەند(فەیسەڵ عوسمان):-

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند (فەیسەڵ عوسمان)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی شێوەکار(فەیسەڵ عوسمان)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

 خوالێخۆشبوو (فەیسەڵ عوسمان) هونەرمەندێکی دیار و بە ئەزموون بوو، تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ بواری هونەری نیگارکێشی تەرخان کردبوو، بۆیە لەو رووەوە جێدەستی روون و دیارە.

 ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوکار و دۆست و هونەرمەندان و ئاشنایانی بەهرەی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

8ـی6ـی2022

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.