Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:31

ئه‌م گه‌نجه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی كچانی كردووه‌

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری له‌ شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچێك كردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمار كرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد.

ڕاشیگه‌یاند: دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەك هەرەشە بەكاری هێناوە .

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا تۆمەتبار (ر. ك. ع) تەمەن 20 ساڵ بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی بوونی هەر هەڕەشە و كێشەیەك، دەستبەجێ‌ دادگاكان و بنكەكانی پۆلیسی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە بۆ زووتر بەهاناوەچوون و دەستگیركردنی تۆمەتباران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.