ئاسۆ حاجی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس سبه‌ی شه‌موو له كۆڕێكدا نوێترین كتێبی خۆی به‌ناوی "گوتاری خۆڕاده‌ستكردن (گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌لاد)" به ئاماده‌بووان و خوێنه‌ران ده‌ناسێنێ.
كۆڕه‌كه سبه‌ی شه‌موو له ماڵی وه‌فایی كاتژمێر 5ی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
کتێبی "گوتاری خۆڕادەستکردنەوە (گەڕانەوە بۆ جەلاد)" توێژینەوەیە دەربارەی مێژووی سەرهەڵدانی ئەو گوتارە لە ناو کورد (گوتاری جاشایەتی نوێ) و بازاڕسازی بۆ ئەو جاشایەتییە، هەروەها شڕۆڤەی گوتاری خۆڕادەستکردنەوە (جاشایەتی نوێ)یه.
نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، قەوارەی دەستوری کوردستان و ناسنامەی نەتەوەیی و پرسی خاک و زمان و هەبوون لەژێر هەڕەشەیەکی گەورە و جدی دایە، ئەگەر ئەو گوتارە جاشایەتییە هاوکار نەبێت بە دڵنیایەوە هەڕەشەکان شکست دەهێنن و کوردستان بەهێزتر دەبێت.
له كۆڕه‌كه‌دا ئاسۆ حاجی نووسه‌ر نمایشی كتێبه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات و دواتریش كورهتهیهك سه‌باره‌ت به "گوتاری خۆڕاده‌ستكردن (گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌لاد)" ده‌خاته‌ڕوو، ئاماده‌بووان و خوێنه‌رانیش ئێواره كۆڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌ن به خستنه‌ڕووی سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه.
له كۆتایی ئێواره كۆڕه‌كه‌شدا ئاسۆ حاجی نووسه‌ر واژوو له‌سه‌ر كتێبه نوێیه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.