لە ئاكامی وەرگەڕانی پاسێك لە پارێزگای نیغدە باشووری توركیا، دوو كەس گیانیان لەدەست دا و 42ی دیكەش برینداربوون.
رووداوەكە لەسەر رێگای ئادانا-نیغدە روویدا لە نزیك گوندی گونەی كە بەهۆی لە كۆنترۆڵ دەرچوونی ئەو پاسەی لە ئاداناوە گەشتی بۆ قونیا ئەنجام دەدا، وەرگەڕا.
دوای ئەوەی هەواڵ بە لایەنی پەیوەندیدار درا، تیمەكانی پۆلیس، جەندرمە، ئاگركوژێنەوە، تەندروستیی و ئافاد گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
لە رووداوەكەدا، دوو كەس گیانیان لەدەست دا و 42ی دیكەیش برینداربوون كە برینی پێنجیان سەختە.
لە دوای فریاگوزاریی سەرەتایی برینداران بەمەبەستی چارەسەركردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.