لە قەزای ئەرجیش سەربە پارێزگای وان لەناو دوو پاسدا، 47 كۆچبەری نایاسایی و سێ گومانلێكراو دەستگیركران.
تیمەكانی هۆبەی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێكخراوەكان و قاچاغچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزاكە، لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتیكردن بە كۆچبەران و بازرگانیكردن بەمرۆڤ لە دووڕیانی هاموریەن دوو پاسی گوماناویان راگرت.
لە میانی پشكنینی پاسەكاندا، هێزە ئەمنییەكان دەركیان بەوە كرد كە ژمارەی كورسییەكانیان كەمە و شوێنی نهێنیی لە بەشی دواوەی پاسەكە هەیە.
دوای ئاشكراكردنی ئەو بەشە نهێنیانە 47 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران كە دووانیان بەهۆی كەمی ئۆكسجینەوە لەهۆش خۆ چووبوون.هاوكات شۆفێری پاسەكان و گومانلێكراوێكی دیكەش دەستگیركران.
لە پارێزگای وان 47 كۆچبەر دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.