Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:28

ئەرینا سابالینكا گه‌یشته‌ قۆناغی سێیەمی تێنسی رۆما

کوردستان TV
100%

لە یاریەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتی رۆمای كراوە بۆ تێنسی سەر زەوی، لەسەر ئاستی خانمان كچە تێنسزانی بیلارووسیا ئەرینا سابالینكا رووبەرووی هاوتا چینیەكەی شوای تانچ بۆوە، سابالینكا زۆر بەئاسانی توانی هەردوو كۆمەڵەی یاریەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەئەنجامی شەش دوو، شەش هیچ بباتەوە، بەمجۆرە یاریەكە بەدوو كۆمەلەی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی سابالینكا تەواو بوو.
 بەم بردنەوەیە ئەرینا سابالینكا خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەمی تێنسی رۆما، لەیاریەكی دیكەی ئەم قۆناغە پیتەر مارتیچی كرواتی رووبەرووی ئەنیت كۆنتاڤیتای ئیستوانی بۆوە، لەدەستپێكی یاریەكە مارتیچ باڵا دەستی خۆی سەپاندو هەردوو كۆمەلەی یاریەكەی بەئەنجامی شەش دوو، شەش سێ بردەوە، بەم بردنەوەیە پیتەر مارتیچ خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەمی ركابەریەكان.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ كارۆلین بلیسكۆڤا له‌به‌رامبه‌ر جیل بیلین تایچمان یاری ئه‌نجامدا، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا، دواجار تێنسزانه‌ سویسریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ جیل بیلین پلیتی قۆناغی سێیه‌می ركابه‌ریه‌كانی رۆمای به‌ده‌ستهێنا.  

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.